لە هەنگاوێکی تایبەتدا ماڵپەڕی (زانایان) کە سایتی فەرمی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانە، بە شێوازێکی تازەو و ناوازە نوێ کرایەوە.
ماڵپەڕی زانایان تاکە سەرچاوەی فەرمی راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانە، کە زانیاری پەیوەندیدار بە رەوشی ئایینی و کارو هەنگاوەکانی زانایان و فەتواو پرسە هەستیارەکان دەخاتە ڕوو..
سایتی نوێی زانایان.. بە شێوەیەک دیزاین کراوە، کە سیستەمی ئەندرۆیدو ئایفۆن و ئەپ و ئامێرەکانی ئەلیکترۆنی دەیخوێنێتەوەو بە ئاسانترین شێوە زانیارییەکان بەردەست دەبێت..
ئەم ماڵپەڕە وەک هەمیشە ئاوێنەی چالاکی و هەڵوێستە ئایینی و پیشەیی و نەتەوەییەکانی یەکێتی زانایانە، بە بەردەوامی لە خزمەتی هەردوو شارێگەی ئایینی و نەتەوەیی دایە..
ماڵپەڕی (zanayan.org) لە دیزاینی نوێ دەبێتە (zanayan.krd) هاوشێوەی سیستەمی ماڵپەڕە فەرمییە کوردییەکان بەرکار دەبێت..
لە ئایندەیەکی نزیک بەشی عەرەبی کارا دەبێت و ئەرشیفی ماڵپەڕی پێشتر وەک خۆی دەگوازرێتەوە ئێرەو بە ئاسانی بەردەست دەبێت.




