الْحَمْدُ للهِ الَّذِي جَعَلَ الْهِجْرَةَ النَّبَوِيَّةَ مَبْدَأَ النَّصْرِ وَالتَّمْكِينِ، وَأَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، الْمَلِكُ الْحَقُّ الْمُبِينُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ سَيِّدَنَا وَنَبِيَّنَا مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، الأَمِينُ الْمَكِينُ، صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ وَالتَّابِعِينَ لَهُمْ بِإِحْسَانٍ إِلَى يَوْمِ الدِّينِ.
+أَمَّا بَعْدُ: فَأُوصِيكُمْ عِبَادَ اللهِ وَنَفْسِي أَوَّلًا بِتَقْوَى اللهِ الْعَظِيمِ وَطَاعَتِهِ، فَإِنَّ التَّقْوَى هِيَ مَلَاذُ الْمُؤْمِنِينَ، وَسَبِيلُ النَّجَاةِ فِي… الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، حَيْثُ يَقُولُ اللهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى فِي كِتَابِهِ الْعَزِيزِ:
﴿إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوا وَّالَّذِينَ هُم مُّحْسِنُونَ﴾.
+\وَاعْلَمُوا أَنَّ الْهِجْرَةَ لَمْ تَكُنْ هُرُوبًا مِنَ الأَذَى، بَلْ كَانَتْ بِنَاءً لِلأُمَّةِ وَتَطْهِيرًا لِلنُّفُوسِ، كَمَا قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم:
(الْمُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ الْمُسْلِمُونَ مِنْ لِسَانِهِ وَيَدِهِ، وَالْمُهَاجِرُ مَنْ هَجَرَ مَا نَهَى اللهُ عَنْهُ).
—————–
رَحَلَ الْحَبِيبُ عَنِ الدِّيَارِ وَقَلْبُهُ … يَبْكِي عَلَى مَكَّهْ بِدَمْعٍ جَارِ
لَكِنَّهَا الرِّسَالَـةُ أَمْـرُ خَـالِقِـنَـا … Lِيُشِعَّ نُورُ الْحَقِّ فِي الأَبْصَارِ
يَا هِجْرَةَ الْمُخْتَارِ فِيكِ عَقِيدَةٌ … تَحْمِي الْقُلُوبَ مِنَ الْهَوَى وَالنَّارِ
——————
+ئامادەبووانی بەڕێز، ئەویندارانی ڕێبازی حەق وڕاستی… مەلەکۆتی ئاسمان و زەوی ئەمڕۆ لێوانلێوە لە عیبرەت. کاتێک سەیری مێژوو دەکەین، لاپەڕەیەک دەبینین کە تەنها گواستنەوەی جەستەیەک نەبوو لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر، بەڵکو گۆڕینی ڕەوتی مرۆڤایەتی بوو!
——-
++++ئایا تائێستا لە خۆتت پرسیوە: بۆچی پێغەمبەری خودا ﷺ نیشتمانی خۆی، مەککەی خۆشەویستی، ئەو جێگەیەی کە پێی دەفەرموو (تۆ خۆشەویستترین زەوی لای من) بەجێهێشت؟
———
ئایا بۆ ڕاکردن بوو؟ نەخێر و هەزار نەخێر!
+بەڵکو ئەوە چوون بوو بەرەو دروستکردنی نەوەیەک کە پاکی و تەقوا سەرانسەری ژیانیان دابپۆشێت.
ئامادەبن و دڵەکانتان بکەنەوە، چونکە ئەمڕۆ باسی ڕووداوێک دەکەین کە عەرشی مێژووی لەرزاند،
باسی کۆچێک دەکەین کە ئەگەر ڕاستییەکەی تێبگەین، ژیانی تاک بەتاکمان دەگۆڕێت و فرمێسک لە چاوانمان هاوکار دەکات!
——-
+ئەی موسڵمانانی ئەهلی دڵ، کۆچی پێغەمبەر ﷺ قوتابخانەیەکی گەورەیە. کاتێک حەزرەت لەگەڵ هاوەڵی غاری، حەزرەتی ئەبوبەکری سدیق (ڕەزای خوای لێبێت) لە ناو غاری سەوردا بوون و بێباوەڕان لەسەر کونی غارەکە ڕاوەستابوون، ئەبوبەکر ترسا، بەڵام نەک بۆ خۆی، بەڵکو بۆ گیانی پاکی پێغەمبەر ﷺ. لەو کاتەدا پێغەمبەر ﷺ فەرموودەیەکی مێژوویی فەرموو کە پێویستە بە ئاوزێڕی عیرفان بنووسرێتەوە.
——–
+پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:
(مَا ظَنُّكَ يَا أَبَا بكْرٍ بِاثْنَيْنِ اللهُ ثَالِثُهُمَا؟)
واتە : (ئەی ئەبوبەکر! گومانت چییە بە دوو کەس کە خودا سێهەمیان بێت؟)
+ئەمەیە یەقین! ئەمەیە تەسلیمبوون بە خودای گەورە لە تاریکترین چرکەساتی تەنگانەدا.
——
++ کۆچ یانی جێهێشتنی حەرام،
+کۆچ یانی جێهێشتنی غەفڵەت.
—–
+گەورەمان پێغەمبەر ﷺ لە فەرموودەیەکی تردا دەفەرموێت:
(الْعِبَادَةُ فِي الْهَرْجِ كَهِجْرَةٍ إِلَيَّ)
واتە : (پەرستش و عیبادەتکردن لە کاتی ئاژاوە و فیتنەدا, وەک کۆچکردنە بەرو لای من.)
—-
+تەماشاکەن چەندە کارەساتبارە کاتێک مرۆڤ لەم سەردەمەدا نوقمی گوناه دەبێت و نایەوێت کۆچ بكات بەرەو لای خودا!
—-
+دەگێڕنەوە کاتێک پێغەمبەری خودا ﷺ دەرچوو لە مەککە، ئاوڕی دایەوە و سەیری خاکەکەی کرد، فرمێسک لە چاوە پیرۆزەکانی هاتنە خوارێ و فەرمووی: (بە خودا تۆ خۆشەویستترین خاکی لای من، ئەگەر قەومەکەم دەریان نەکردمایە لێت نەدەڕۆشتم.)
—
++سەیری ئەو غەریبی و مەزلوومیەتە بکەن! پێغەمبەری مرۆڤایەتی لەپێناو گەیاندنی ئەم دینە بە من و تۆ، ئاوارە بوو، برسی بوو، بەردباران کرا.
ئەی من و تۆ بۆچی وا بێباکین؟
+بۆچی چاوەکانمان بۆ غەریبی پێغەمبەر ﷺ ناگریین؟
——–
ئەی خوشک و برایانم، عاریفان و ئەهلی زوهد چەند جوان لە ڕاستی ئەم کۆچە گەیشتوون!
+حەسەنی بەسری (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرموێت: (لَيْسَ الْهَمُّ أَنْ تَنْتَقِلَ مِنْ أَرْضٍ إِلَى أَرْضٍ، بَلِ الْهَمُّ أَنْ تَنْتَقِلَ مِنْ مَعْصِيَةِ اللهِ إِلَى طَاعَتِهِ).
+(واتە): خەمەکە ئەوە نییە لە زەوییەکەوە بۆ زەوییەکی تر کۆچ بکەیت، بەڵکو خەمی ڕاستەقینە ئەوەیە لە گوناهی خوداوە کۆچ بکەیت بەرەو گوێڕایەڵی ئەو).
——-
+(سوفیانی سەوری دەفەرموێت): (مَنْ لَمْ يُهَاجِرْ بِقَلْبِهِ عَنِ الدُّنْيَا وَشَهَوَاتِهَا، لَمْ يَنْفَعْهُ هِجْرَةُ جَسَدِهِ).
(واتە):( هەر کەسێک بە دڵ کۆچ نەکات لە دنیا و ئارەزووەکانی، کۆچی جەستەیی چ سوودێکی پێ ناگەیەنێت).
——
+با گوێ لەم فەرموودە بەهێزەش بگرین کە دڵەکان دەکاتە کانی فرمێسک، کاتێک پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:
(وَأَنَّ النَّصْرَ مَعَ الصَّبْرِ، وَأَنَّ الْفَرَجَ مَعَ الْكَرْبِ، وَأَنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا)
(واتە): (بێگومان سەرکەوتن لەگەڵ ئارامگرتندایە، و گشایش و فرێژ ڕێک لەگەڵ تەنگانەدایە، و لەگەڵ ناڕەحەتیدا ئاسانی هەیە.)
+ئەی ئەو گەنجەی نوقمی حەرام بووی!
+ئەی ئەو دایک و باوکەی غافڵ بوون لە پەروەردەی منداڵەکانتان! وەرن با لەم چرکەساتەدا پەیمانی کۆچ بدەین. کۆچ بکەین لە درۆوە بۆ ڕاستی، لە حەرامەوە بۆ حەڵاڵ، لە سەیری نامەحرەمەوە بۆ سەیری قورئان. ئەگەر ئەمڕۆ نەگریین بۆ حاڵی خۆمان، ئەی کەی دەگریین؟ کاتێک عەزرائیل یەخەمان دەگرێت؟!
——–
(پەند و دەرسەکانی کۆچی پێغەمبەر ﷺ لەم ووتارەدا):
(یەکەم): کۆچ تەنها جوڵەی جەستە نییە، بەڵکو گەشتێکی ڕۆحی و کۆچکردنە لە گوناه و غەفڵەتەوە بەرەو گوێڕایەڵی خودا.
(دووەم): لوتکەی یەقین و تەسلیمبوون بە خودا لە تاریکترین چرکەساتی تەنگانەدا دیار دەکەوێت (وەک ڕووداوی غاری سەور).
سێیەم: بەدیهێنانی سەرکەوتن و گشایش بەبێ فیداکاری، ئارامگرتن و وازهێنان لە ئارەزووەکانی نەفس نایەتە دی.
——–
لەکۆتایی دا دەڵێم:
+ئامادەبووانی خۆشەویست، دەرەنجامی ئەم ووتارە و عیبرەتی کۆچی مەزن لێرەدا کورت دەبێتەوە: دین پێویستی بە فیداکاری هەیە. ناتوانین ببینە نەوەیەکی پاك ئەگەر ئامادەیی وازهێنان لە ئارەزووەکانمان نەبین.
وەرن با ماڵەکانمان بکەینە غاری سەور بەوەی کە تەنها پشت بە خودا ببەستین، و نەوەکانمان وا پەروەردە بکەین کە وەک ئەبو بەکر بن بۆ ئەم دینە. پەروەردگارا، دڵەکانمان زیندوو بکەرەوە و بمانکەیتە کۆچکەرانی ڕاستەقینە بەرەو ڕەزامەندی خۆت.




