بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، یەکێتی زانایانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەرێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
بە دڵێکی رازی بە قەدەری خوای پەروەردگار، هەواڵی کۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵەی بەرێزتان خولێخۆشبوو (شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)مان پێگەیشت.
بەو بۆنەوە بەناوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و خۆمان و گەلی کورد دەکەین و هاوبەشی خەمتانین، بەدڵنیاییەوە کەسایەتیەکی لێهاتووی ئایینی و نیشتمانی وەک مەرحوم شێخ عەبدولواحید بارزانی بۆ هەموو لایەک کەلێنێکی مەزن و دیارە.
لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و جێگەی فیردەوسی ئەعلا بێت و، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک بە تایبەت خانەوادە بەرێزەکەتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
5ی9ی2026




