یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنەوەی  جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئاراستەی موسڵمانان بەگشتی و کوردستانیان بەتایبەتی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

{وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ} سورة البقرة: 185.

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان؛ پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان بەگشتی و کوردستانیانی ئازیز بە تایبەتی دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین رۆژوو تاعەت و خواپەرستی هەموو لایەک قەبوڵ بێت و، ئەم جەژنەش بکاتە مایەی خێرو خۆشی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

جەژن وەک شەعیرەیەکی دیارو گرنگی ئایینی، هێمای شوکرانەبژێری و سەرکەوتن و خۆشحاڵییە لەسەر خواپەرستی، هەستکردنە بە رۆحیەتی تەبایی و ئاشتبوونەوەو پتەوکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و خزمایەتی و لاپەڕەیەكی نوێ بۆ قوڵكردنەوەی گیانی  تەبایی‌و رێز لە یەكنان‌و وەلاوەنانی رق‌و كینە.

لەم بۆنە گرنگە بە بیر هەمووانی دێنینەوە، کە بارودۆخی ئێستاو ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیار تێپەڕ دەبێت، گرنگە هەمووان بە گیانی بەرپرسیارێتییەوە لە پێناو پاراستنی کوردستان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بین، چونکە بەداخەوە کەسانێک دەیانەوێ شەڕ بەکوردستان بفرۆشن و بەدرۆن و تۆپ، ترس و دڵەڕاوکێ لەناو گەلەکەمان بڵاو بکەنەوەو هەوڵی تێکدانی ئارامی هەرێم دەدەن، ئێمە لێرەوە بە توندی ئەو هێڕشانە سەرکۆنەو شەرمەزار دەکەین، بەڵام دڵنیایی ئەوەش دەدەین بە یەکبوون و یەکهەڵوێستی دەتوانین کوردستان بپارێزین.

بە پێویستی دەزانین سوپاس و پیرۆزباییەكی تایبەتی بۆ مامۆستایانی ئایینی قەدر گرانمان بكەین، كە ماندوونەناسانە لەو مانگە پیرۆزەدا لە خزمەت مزگەوت‌و هاووڵاتیان دابوون بۆ گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام، دڵنیاین لە جەژن‌و دوای جەژنیش بە رۆحی ژیاندۆستی‌ دەبنە فاكتەرێكی بەهێزتر بۆ برایەتی‌و یەكتر قبوڵكردن‌و پێكەوەژیان.

دووبارە جەژن لە هەموولایەک پیرۆز بێت و کوردستانی ئازیزمان هەر ئارام و ئاوەدان و پارێزراو بێت.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

19ی ئـــــاداری 2026ز

30ی رەمەزانی1447هـ

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە...

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە یەکێتی زانایانی ئیینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: بِسْمِ...

تاقیكردنەوەی ماڵپەڕی زانایان

یەکێتی زانایان: لە پەیامێکدا بە توندی ئیدانەی بڕیاری وەزارەتی...

وەزارەتی ئەوقافی سووریا نووسراوێکی بۆ گوتاربێژانی مزگەوتەکانی سووریا ناردووە تێیدا هێرشەکان بۆ سەر کورد و رۆژئاوای کوردستان...