ڕاگەیاندن گۆشەیەکی گرنگە لەژیانی مرۆڤایەتیدا، لەهەموو سەردەمێکدا بوونی هەبووە و بەڕێگاو ئامرازو ڕێگای جیاواز، کاریگەری خۆی داناوە لەسەر ژیانی تاک و کۆمەڵ .ک اتێک سەیری مێژووی ئیسلام دەکەیت دەزانی، ڕاگەیاندن بەشێوەیەکی کرداری لەنێو ئەم پەیامە دا بوونی هەبووە هەیە. بەتایبەت کاتێک دەگەڕێیتەوە،بۆناسینی خوددی ڕاگەیاندن کەبریتیە لەهەرنوسین وگوتارو بانگەوازێ، کە مەبەست تیایدا گەیاندنی پەیامێکی دیاری کراوە بەمەبەستی ووشیارکردنەوەو بەئاگاهێنانەوەی تاک وکۆمەڵ لەئاڕاستەکردن بەرەوباشتر ، لێرەدا دەبینی (قوڕئانی پیرۆز و سوننەتەکانی پێغەمبەر)ڕۆڵی سەرەکی دەبینن ، دوای فەرمانی(بَلِّغوا عنِّي ولو آيةً)یان لەحەجی ماڵئاواییدا فەرمووی(ليبلِّغِ الشَّاهدُ الغائبَ فإنَّهُ رُبَّ مبلَّغٍ يبلغُهُ أوعَى لهُ من سامعٍ) واتە: بائەوەی ئامادەیە ئێستا ئەگوتارەبگەیەنێتەئەوەی ئامادەنییە ،هەندێ جار ئەوەی پێی دەگات باشترتێدەگات، لەوەی یەکەم جاردەیبیستێت، هاوکات بواردان بەهاوەڵان ، بەخوێندنی قورئان بەدەنگی بەرز لە شوێنە گشتیەکان وبڵندکردنی(بانگ)وفەرمانی یەکەم جار ی بە بیلال ، لەهەمان چوارچێوەی گرنگی دانە بە ڕاگەیاندن. لەسەردەمی زێڕینی پێغەمبەر دا.
ئەمڕۆ ڕاگەیاندن فراوانتر ڕۆڵ دەبینێ وکاریگەری بەرچاوی هەیە لەئاڕاستە کردندا. بەڵام بەو مەرجەی(ڕاستگۆیانە و بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک) بەگەڕ بخرێ و کارەکتەری سەرەکی تیایدا کە میدیاکارە دڵسۆزانە و ڕاستگۆیانە ولەپێناو خزمەتی خاک و خەڵکی دا هەنگاو بنێ.
میدیا کار دەبێ ئەوڕاستیە بزانێ بۆ سەلماندنی میسداقیەتی خۆی و دەزگاکەی، خۆی بەدوور بگرێت لە (ڕقی ئایدۆلۆژیایی و درۆی شاخدارو فێڵ و تەڵەکەبازی وخۆفرۆشی وخزمەتکاری بێگانە، یان کەسانێکی ناوخۆییش کەمەبەستیانە بەکاری ڕاگەیاندن تاک و کۆمەڵگا بگەوجێنن لەپێناو بەرژەوەندی و پاراستنی بازرگانی یە بێ نامەکانیان)
بەداخەوە ، ئەمڕۆ لەنێو ڕاگەیاندنی کوردیدا ، کەسانێک و هەندێک ڕاگەیاندن ، بۆ خزمەتی هێز و ئاڕاستەیەکی دیاری کراو یان ڕەنگکراو بەئایدۆلێژیایەکی ڕقن بەئیسلام و موسوڵمانان و ڕەوتی ئیسلامداری و دینداری لە کوردوستان، بەردەوام وەک سرووشتی مێش دەگەڕێن و بەسەر بریندری دا دەنیشنەوە، یان گەر هەر نەبوو خۆیان بابەتی بێتام درووست دەکەن ، گرنگ ئەوەیە پەسندی لای ناپەسندان بێ. ئەمەش وەک لەسەرەتاوە گوتمان میسداقیەتی خۆی لەدەست دەدات و بێ ئەرزشی دەبەخشێتە باڵای ڕاگەیاندن.


