
مامۆستا مەلا عوزێر هەورامی کۆچی دوایی کرد، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
ئەمرۆ 8ی7ی2026 زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دیاری شاری سلێمانی؛ مامۆستا مەلا عوزێر هەورامی كۆچی دوایی كرد، یهکێتی زانایان پرسهنامهی هاوخەمی ئاراستهی خانهوادهکهی دهکات،...

ئەنجومەنی باڵای فەتوا کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات
ئەمرۆ 7ی7ی2026 ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە سەرپەرشتی بەرێز د.حسن شێخ خالد موفتی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا؛ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەن ساز...

خولێکی زانستی تایبەت بە زانستی میرات لە روانگەی شەریعەوە بەرێوە دەچێت
زانستی میرات یەکێکە لە گرنگترین زانستە شەرعیەکان، کە بایەخدارە بە دیاریکردنی میراتگرەکان و شێوازی دابەشکردنی میرات، کێ چەند وەردەگرێت و چۆن بۆی دیاری دەکرێت،...
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری شاندێک سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە...
رۆژی 7ی6ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان؛ مامۆستا مەلا...
بەکارهێنانی ناوی (شێخ، مەلا، سەید) لە تابلۆ بازرگانییەکاندا قەدەغە کرا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان بڕیاری دا بەکارهێنانی پێشناوە ئایینییەکانی وەک "شێخ، مەلا و سەید"...
نوێژکردن بەراورد بە گوێگرتن لە میوزیک نەخۆش ئاسوودەتر دەکات
توێژەرانی زانکۆی ماریلاندی ئەمریکی بەراورد لەنێوان کاریگەریی نزاکردن (نوێژکردن) لەگەڵ گوێگرتن لە میوزیک بۆ ئاسوودەیی دەروونی و رەواندنەوەی دڵەڕاوکێ لە کەسی نەخۆش دەکەن و ئاشكرای دەکەن؛ نوێژکردن ئاسوودەیی زیاتری بەخشیوە.
توێژینەوەکە لەلایەن بەشی تەندروستیی کۆمەڵی سکووڵی پزیشکیی زانکۆی ماریلاند لە ئەمریکا لەسەر 180 کەس کراوە و دەرکەوتووە، لەماوەی مانگ و نیوێکدا ئەو گرووپە نەخۆشانەی رۆژانە پێنج خولەک نوێژیان کردووە بەراورد بەو گرووپە نەخۆشانەی پێنج خولەک گوێیان لە میوزیک گرتووە، ئاسوودەتر بوون.
ئەم توێژینەوەیە ئاماژەشی بەوە کردووە، 43٪ـی ئەمریکییەکان نوێژکردن وەکو پزیشکی تەواوکاری دادەنێن بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و زیادکردنی ئاسوودەیی دەروونی.
کاسرین جەیکۆبسن، پزیشک و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە توێژینەوەکە دەڵێت: هەردوو گرووپەکە ئاسوودە بوون، بەڵام ئەوانەی نوێژیان کردووە ئاسوودەتر بوون.
سوودە تەندروستییەکانی نوێژ:
- راهێنانی جەستەیی مامناوەند
- ئارامی و کەمبوونەوەی گوشاری دەروونی
- باشترکردنی مەزاج
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
سوودی جووڵەکانی نوێژ:
وەستان و رێککردنەوەی جەستە
باشترکردنی ماسوولکەکانی پشت و سک، فشاری سەر بڕبڕەی پشت کەم دەکاتەوە
باشتر رۆیشتنی سووڕی خوێن بۆ مێشک، بەهێزکردنی ماسوولکەکانی پشت و مل
دانیشتن لەسەر پێ، یارمەتیی کشاندنی ماسوولکەکان دەدات
مەولوودنامەی مەلای باتەیی؛ دوای 300 ساڵ هێشتا لە لووتکەدایە
مەولوودنامەی مەلای باتەیی نزیکەی 300 ساڵە بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە کولتوور و زمانی کوردی....








