ئەمرۆ 13ی8ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێکی لقی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، سەردانی زانکۆی سۆران کرد و لەلایەن د.شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران و ستافی سەرۆکایەتی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دانیشتنێکی هاوبەشدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان زانکۆی سۆران و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە بواری بەرەوپێشبردنی بەها ئایینی و نیشتمانییە بەرزەکان، پتەوکردنی ئەو بەها و بنەمایانە لەنێو کۆمەڵگەی کوردستاندا، و پەرەپێدانی ڕۆڵی دامەزراوە ئەکادیمی و ئایینییەکان لە بڵاوکردنەوەی کولتووری گفتوگۆ، لێکگەیشتن و هاوبەشیی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەها مرۆیی و نیشتمانییەکان.





