سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای دەزگای گشتی کاروباری مین دەکات

ئەمرۆ 17ی5ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی د.دلشاد گەڵاڵی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی، پێشوازی لە بەڕێز نیازی خالید جێگری سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و، بەڕێز عەلی عەبدوڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر و، هەردوو بەڕێوەبەری هۆشیارکردنەوە لە بەڕێوەبەڕایەتی تەکنیکی و بەڕێوەبەرایەتی مینی هەولێر کرد.

لەدانیشتنێ دا باس لە دوا پێشهاتەکانی هەنوکەیی و کاری هاوبەش و پەیوەندی نێوان هەردوولا کرا، جەخت لە پێویستی هەماهەنگی بۆ خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەو پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان کرایەوە.

لەلایەن خۆشیانەوە شاندی ناوبراو وێڕای گەیاندنی سوپاسی تایبەتیان بە مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم زانایانی ئایینی لەمەڕ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسیەکانی مین و تەقەمی و بلاوکردنەوەی ئامۆژگاری و رێنمایی پێویست لەناو کۆمەڵگە، کە هەمیشە رۆڵێکی ئەرێنی بەرچاوەو جێی دەستخۆشی و پێزانینە.

شایەنی باسە لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی میوان چەپکەگوڵی سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی دەزگای مینیان ئاڕاستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان کرد.

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و...

رۆژی 19ی1ی2026 بە سەرپەرشتی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئامادەبوونی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال...

رێنماییه‌ شەرعییە تایبه‌تەکانی قوربانی (الأضحية‌)

قال الله تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43). الحَمد لله ربّ العالمين والصّلاة‌...

حوکمی ڕه‌نگ كردنی به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان به‌ مادده‌ كیمیاوییه‌كان

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43) الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا...