وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاری قەدەغەکردنی سەرجەم ماڵپەڕو ئەپلیکەیشنەکانی قومارو گرەوکردن دەردەکات

بەپێی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بە ژمارە (3718) لە بەرواری 13ی10ی2026، کە ئاراستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت کراوە، سەبارەت بە قەدەغەکردن (بلۆککردن)ی ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنەکانی قومارکردن و گرەوکردن.

لە نوسراوە هاتووە: پاڵپشت بە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (۱۱۱)ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو ماددەکانی (۳۸۹ و ۳۹۰) و لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی، ئاسایشی کۆمەڵایەتی، و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان لە هەرێمی کوردستان بڕیارماندا:

پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکان ڕێکاری تەکنیکی و کارگێڕی بگرنەبەر بۆ قەدەغەکردن (بلۆککردن)ی تەواوەتی سەرجەم ماڵپەڕ، ئەپڵیکەیشن، و پلاتفۆرمەکان کە بە شێوەی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ خزمەتگوزاریی یاریی قومار و گرووکردنی ئەلیکترۆنی (Betting  ) پێشکەش دەکەن یان ئاسانکارییان بۆ دەكەن.

هەروەها هاتووە: ئەم بڕیارە لە ماوەی (١٥) ڕۆژدا لە ڕێککەوتی دەردەچوونی جێبەجێ دەکرێت. پێویستە مانگانە ڕاپۆرتی خولی پێشکەش بە وەزارەت بکرێت سەبارەت بەو ڕێکارانەی گرتوونەتەبەر، هاوکات سەرجەم ئەو ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنە نوێیانەی لە پاش کۆنتڕۆڵکردن دەردەچوون بە هەمان شێوە بێ دواکەوتن بلۆک بکرێن.

بڕیارەکە دەشڵێت: لە گەری جێبەجێ نەکردن یان کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لە وادەی دیاریکراودا، بەرپرسیاریەتی یاسایی دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیاکانتان و بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان ڕێکاری توندی یاسایی و کارگێڕیتان لەسەر دەگیرێتەبەر.

هاوکات نوسراوەکە بە لیستی ناوی بەشێک لە ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنەکانی هاوپێچ کردووە، کە بڕیاری قەدەغەکردنیان بۆ دەرچووە.

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گشت پلاتفۆڕمەکانی ئالوگۆڕی ئەلیکترۆنی (فۆرێکس)...