بەهێزکردنی پێکەوەژیان و ئەرکی مامۆستایانی ئایینی

پێکەوەژیان یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ئارام، هاوسەنگ و پێشکەوتوو. لە  هەرێمی کوردستان کە تێیدا چەندین ئاینی جیاوازە ، نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکان دراوسێن و لە تەنیشت یەکتر دەژین، بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان گرنگییەکی تایبەتی هەیە. لەو پێناوەدا، مامۆستایانی ئاینی دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگا و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی میهرەبانی،  دادپەروەری، ڕێزگرتن لە مرۆڤ و پاراستنی ئاشتی هەبێت.

چونکە مامۆستای ئاینی تەنها وانەبێژی بابەتە ئاینییەکان نییە، بەڵکو لە زۆربەی شوێنەکاندا ڕێنیشاندەر و کاریگەری کۆمەڵایەتییە و قسە و هەڵوێستی دەتوانێت کاریگەری لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی خەڵک هەبێت.ئیسـلام مرۆڤەکان بانگهێشتی ناسین، ڕێزگرتن و مامەڵەکردنی دادپەروەرانە لەگەڵ یەکتر دەکات. خودای گەورە دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ﴾

ئەم ئایەتە جیاوازییەکانی نێوان مرۆڤەکان بە ناسین و پەیوەندیی نێوانیانەوە دەبەستێتەوە، نەک بە دابڕان و دوژمنایەتی.خوتبەی هەینی یەکێکە لە گرنگترین کاتەکانی پەیوەندی مامۆستای ئاینی لەگەڵ کۆمەڵگای پێکەوەژیان. مامۆستا لەو کاتەدا دەتوانێت بابەتی ئاشتی، یەکگرتوویی، لێبوردەیی و ڕێزگرتن لە یەکتر بۆ خەڵک ڕوون بکاتەوە. پێویستە ناوەڕۆکی خوتبەکان هۆکارێک بێت بۆ نزیککردنەوەی دڵەکان، نەک دروستکردنی دووبەرەکی. وشەی مامۆستا دەبێت هەموو کۆمەڵگا ببینێت و هەستی بەرپرسیارێتی و هاوڵاتیبوون بەهێز بکات.

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:«المُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ المُسْلِمُونَ مِنْ لِسَانِهِ وَيَدِهِ»واتە: موسڵمان ئەوەیە کە موسڵمانان لە زمان و دەستی  سەلامەت بێت.ئەم ڕێنماییە بنەمایەکی گرنگە بۆ فێرکردنی کۆمەڵگا بەوەی زمان و هەڵسوکەوت نابێت ببنە هۆی زیانگەیاندن بە کەسانی تر.

هەرێمی کوردستان کۆمەڵگایەکی فرەڕەنگ و فرەپێکهاتەیە لەرووی ئاینیەنەوەتاکو ئیستا هێچ کێشەکە رووی نەداوە لەنیوان ئانییەکان بەلکو هاوکاری یەکتربوونەبۆپاراستنی کوردستان وبۆمانەوەی ئەم پێکەوەژیانەبەردەوام بوونە وەکو دراوسێ . لەو کۆمەڵگایەدا مامۆستایانی ئاینی دەتوانن ڕۆڵی پێکەوەژیان وئايینە  جیاوازییەکان ببینن، بەڵام ئەو خاڵە هاوبەشانەش بەهێز بکەن کە مرۆڤەکان پێکەوە دەبەستێتەوە بەپێکەوەژیان.یەکێک لە بوارە گرنگەکانی کاری مامۆستایانی ئاینی لەووتاری هەینیدا، ڕوونکردنەوەی مانای ڕاستیی ئایین و جیاکردنەوەی نێوان فێرکارییە ئاینییەکان و تێگەیشتنە لەئایندا.مامۆستائاینی دەبێت بە شێوەیەکی زانستی و فێرکاری، هۆکارەکانی توندڕەوی و ڕق و کینە ڕوون بکاتەوە و بەتایبەتی گەنجان فێری بیرکردنەوەی پێکەوەژیان، گفتوگۆ و مامەڵەی دروست بکات.لە ئیسلامدا ژیانی مرۆڤ و پاراستنی ئاین و ڕێزی مرۆڤ گرنگییەکی زۆر هەیە.

خودای گەورە دەفەرموێت:﴿وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ﴾گفتوگۆ بنەمایەکی گرنگی پێکەوەژیانە. ناکۆکی لە هەر کۆمەڵگایەکدا دەکرێت هەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە چۆن چارەسەر بکرێت.مامۆستای ئاینی دەتوانێت خەڵک فێری ئەوە بکات کە: جیاوازیی ئاین واتای دوژمنایەتی نییە.گوێگرتن لە کەسی بەرامبەر بەشێکە لە ڕێزگرتن. نابێت هەموو ناکۆکییەکان بە توندی و تووڕەیی وەڵام بدرێنەوە.بەلکو بەوشەی جوان دەتوانێت کێشەیەک چارەسەر بکات. بەڵگەکان زانستی دەبێت.خودای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا﴾واتا لەگەل خەڵک قسەی جوان بکەن.بۆ ئەوەی مامۆستای ئاینی بتوانێت بە باشی ڕۆڵی خۆی لە بەهێزکردنی پێکەوەژیان بگێڕێت، پێویستە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی جیهان وکۆمەڵگا بەرەوپێش بچێت بەگونجێت.

مامۆستایانی ئاینی دەتوانن ببنە یەکێک لە  پێشەوا سەرەکییەکانی بەهێزکردنی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان؛ بە تایبەتی کاتێک پەیامی ئایین بە زمانی میهرەبانی، دادپەروەری، گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە مرۆڤ بگەیەنن.پێکەوەژیان بە تەنها بە وشە دروست نابێت؛ بەڵکو بە پەروەردە، کردار، گفتوگۆ و هاوکاری دروست دەبێت. لەبەر ئەوە، مامۆستای ئاینی کاتێک بە باشترین شێوە ڕۆڵی خۆی دەبینێت کە مزگەوت بکاتە ناوەندی پەروەردەی ڕەوشتی، ئاشتی و یەکگرتوویی، و خەڵک فێر بکات کە جیاوازییەکان دەتوانن هۆکاری دەوڵەمەندکردنی کۆمەڵگا بن، نەک هۆکاری دابڕان.

بەهێزکردنی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتیی هەموو دامەزراوە و ڕێکخراو تاکەکانی کۆمەڵگایە؛ بەڵام مامۆستایانی ئاینی، بەهۆی پەیوەندییە ڕاستەوخۆکەیان لەگەڵ خەڵک و کاریگەریی پەیامی پەروەردەیی و ئەخلاقییان، دەتوانن ڕۆڵێکی دیار و کاریگەر لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی پێکەوەژیان، یەکگرتوو و پڕ لە ڕێز بۆئایینە جیاوازییەکاندا هەبێت.

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

ئەهلی دڵ و ئەهلی زانست: تەواوکەری یەکترن، نەک ڕکابەر...