لە سەر داوای پارێزگاری هەولێر ‏بۆ یەکەم جار لە ناشڤیڵ بە بڵندگۆ رێگە بە بانگدان دەدرێت

ۆژی هەینی 2023.9.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری شاندێک بۆ نوێژی هەینی و دیداری لەگەڵ بەشێکی زۆری ڕەوەندی کوردی، سەردانی سەنتەری سەڵاحەدینی کرد، کە ناوەندێکی ئاینی کەلتوورییە و لە ڕۆژانی هەینی بەشێکی زۆری ڕەوەندی کوردی لە مزگەوتی ئەو سەنتەرەدا بۆ ئەنجامدنی نوێژی هەینی کۆدەبنەوە.

لە سەردانەکەیدا، دانیشتوانی کوردی شاری ناشڤیڵ و موسڵمانان داوایان لە پارێزگاری هەولێر کرد، کە ڕێگە بدرێت بە بڵنگۆ لە مزگەوتی سەنتەری سەڵاحەدین بانگی نوێژەکان بدرێت، دوای ئاڕاستەکردنی داواکارییەکەی دانیشتوانی کوردی شاری ناشڤیڵ لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە بۆ بەرپرسانی ئەو شارە، مایەری شاری ناشڤیڵ و سەرۆکی شارەوانی شارەکە ڕاستەوخۆ ڕەزامەندیدا و بۆ یەکەمینجار لەو شارەدا ڕێگە درا بە بڵندگۆ بانگدان بدرێت و لەمەودوا موسڵمانان دەتوانن لە رۆژانی هەینی و ڕۆژانی تردا لەوسەنتەرە بە بڵندگۆ بانگ بدەن. جێگەی باسە، پێشتر تەنها لەنێو سەنتەرەکە بانگی نوێژەکان دەدرا.

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

لەهەنگاوێکی زانستی و ناوازەدا پتر لە 20 دیوانی زانایانی...

مەراسیمی واژۆکردن و بڵاوکردنەوەی دیوانی 36 زاناو نوسەرو ئەدیب و هۆزانڤان بە بەشداری و ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو...

له‌ ئەلمانیا ناوی (محمد) لە ریزبەندی یەکەم دایە

ناوی محه‌ممه‌د له‌ ساڵی 2022 له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ناونانی منداڵانی تازه‌ له‌دایکبووی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا دێت، هاوكات كۆمه‌ڵه‌ی...

29 ئافرەت لە کوردستان تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەر دەکەن

رۆژی 10ی12ی2020 لە شاری هەولێرو لە مەراسیمێکی تایبەتدا بنکەی کوردستان بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە...