سولتان موزەفەرەدین گۆکبەری (مەلیكی هەولێر) یەكێكە لە ناودارترین و دادپەروەرترین فەرمانڕەواكانی مێژووی كوردستان و جیهانی ئیسلامی.
هاوپەیمان و هاوڕێیەكی نزیكی سوڵتان سەلاحەدینی ئەیوبی بوو،سەلاحەدینی ئەیوبی خوشكی خۆی (ڕەبیعە خاتوون) لێ مارە كرد، بەوەش بووە زاوای بنەماڵەی ئەیوبی.
یەكێك بوو لە فەرماندە سەرەکی و ئازاكانی سوپای ئیسلام لە شەڕی مێژوویی حەتتین (ساڵی ١١٨٧ی زایینی) دژی خاچپەرستەکان.
لە ساڵی ٥٨٦ی كۆچی بووە فەرمانڕەوای هەولێر و نزیكەی ٤٤ ساڵ بە دادپەروەری حوكمی كرد.
مێژوونووسان (وەك ئیبن كەسیر و ئیبن خەلەكان) كۆكن لەسەر ئەوەی سوڵتان موزەفەر یەكەمین پاشا بووە كە بە فەرمی و بە شێوازێكی شاهانە و گەورە یادی مەولودی پێغەمبەری ﷺ ساز كردووە.
ساڵانە زانایان، شاعیران و خەڵكی زۆری لە ناوچە جیاوازەكانەوە بۆ هەولێر بانگهێشت دەكرد و خواردن و خەڵاتی زۆری بەسەردا دەبەخشین.
رای زانایانی بەرزی شافعی مەزهەب لەسەر ئاهەنگی یادی مەولوودەکەی هەولێر
(الامام السیوطي) نامیلکەیەکی هەیە بە ناوی (حسن المقصد فی عمل المولد) کە تێیدا ڕوونی کردووەتەوە کە ئەنجامدانی مەولود لە بیدعە چاکەکانە، وە خاوەنەکەی پاداشت دەکرێت بەهۆی بەگەورەگرتنی قەدری پێغەمبەرﷺ .
(الامام السیوطي) ڕوونی کردۆەتەوە کە یەکەم کەس کە یادی مەولودی داهێناوە، مەلیک موزەفەر (پاشای هەولێر) بووە، کە یەکێک بووە لە پاشا ناودار و گەورە بەخشندەکان.
(ابن كثیر) لە مێژووەکەیدا دەربارەی ئەم پاشایە فەرموویەتی: (لە مانگی ڕەبیعولئەوەلدا مەولودی شەریفی ساز دەکرد و ئاهەنگێکی یەکجار گەورەی بۆ دەگێڕا، کەسێکی ئازا، قارەمان، زانا و دادپەروەر بوو، خوای گەورە ڕەحمەتی لێبکات و شوێنی بەرز بکاتەوە).
هەروەها ئیبن کەسیر فەرموویەتی: (شێخ ئەبو خەتابی کوڕی دحیە پەرتووکێکی لەسەر مەولود بۆ دانا و ناوی نا (التنویر فی مولد البشیر النذیر). ماوەی پاشایەتیکردنی درێژخایەن بوو تاوەکو لە کاتی گەمارۆدانی فەرەنگییەکان (خاچپەرستەکان) لە شاری عەککا لە ساڵی شەش سەد و سی کۆچی کۆچی دوایی کرد، لە کاتێکدا خاوەنی مێژوو و ناوەڕۆکێکی پەسند بوو. هیچ کام لە زانا باوەڕپێکراوەکان لە سەردەمی خۆیدا و لە دوای خۆییشدا ڕەخنەیان لەم کارەی نەگرتووە، بەڵکو هاوڕا بوون لەسەری و ستایشیان کردووە بەهۆی ئەو بەرەکەت و خێراتەی تێیدایە).
بەلێ یادی مەولود یادی هەولێر و سەلاحەدینی ئەیوبی و ئازادکردنی قودسە … بۆیە هەرگیز گوێ بەقسە نەشیاوەکانی خەلکی نەزان مەدەن ..کە دەلێن یادی مەولود بیدعەیە.




