پەیامێک

 

هەرزەکارێک لە ئێران بە جلکی کوردی و سیمای مەلایەتی قسەی توند ئەکات بەرامبەر بە ئێزیدیەکان ؛ ئێزیدیەکان خەریکە هاوسۆزو هاو خەمی ئێمە لەکاتی گەرمەی تەنگانە لۆیان لەبیر دەکەن هەندێکیان؛ تەنانەت کە دەرگای مزگەوتیشمان لە ڕووی خۆیان و ماڵ و منداڵیان کردەوە لەکاتی شەڕی داعش؛ کە مزگەوت لای ئێمەی موسڵمان زۆر هێڵی سوورەو تەنانەت شوێن و کەل و پەلی ناویشی وەقف و تایبەتن ؛ کەچی حالەتی ئەوانمان ئیستیثناء کردەوەو لەوکاتی و دەرگامان لە ڕوو واڵاکردن..

برایانی ئێزیدی نابی ئەوە لەبیربکەن؛ مەوقیفی جوانی موسڵمانان بە وتەی بڕدڕاوی هەرزەکارێک؛ کە ڕەنگە لە درێژی بابەتەکەی مەبەستەکەی وا نەبووبێت؛ بەم شێوەیە وتەکانی گۆڕانکاری بە مەبەست و مانایەکەی هاتبێت ؛

وە ئەگەر گریمان کەسێکی بێ ئەزموون و بێ زانست هەڵەیەکی وای کرد؛ ئایا ئەو هەمووە بانگەشەو برایەتی و پێکەوەژیانەی چەندین ساڵە لەنێوان خۆمان پەیڕەوی دەکەین ئایا دەکرێتە قوربانی وتەیەکی بێ بایەخی هەرزەکارێک؟

پێم وابیت پێکەوەژیان و جیرانەتی و برایەتی و لەگەڵ یەک بوونمان کەسانی ژیری ناو ئیزیدیەکان نە ڕێگا بەخۆیان و نە بەخەڵکی خۆیان نادەن کە دڵی ئێمە برینداربکەن و قسەی زبرو نابەرپرسانە بەرامبەر بە پیرۆزیەکانمان بکەن؛؛

پاشان سەبارەت بە ڕاگەیاندنەکانی جیهان دەبینم بێژەرەکان و پێشکەشکارەکانیان لە پێشهاتەکان لایەنگری ناکەن؛ بەڵکو هەواڵەکان وەکو خۆی دەگوازنەوە بەبێ لایەنی؛

بەڵام بەداخەوە هەندەک کەناڵ و بێژەرو پێشکەشکار لێرە نەک هەر لایەنگری دەکەن؛ بەڵکو فیتنەییش دەکەن و؛ شتەکان لە حەجم و لە قالبی خۆی گەورەتر دەکەن! پێویستە ئەوانیش بەخۆیان دابچنەوەو پیشەییانە کاربکەن ؛

سوپاس بۆ خوا لە کوردستانی شیرین ئەگەر گریمان هەر هیچمان نەبێت؛ بەڵام پێکەوە ژیانێکی زۆر جوان و ناوازەو نمونەییمان هەیە..الحمدللە..

جا هیوادارم هەندێک لەو جۆرە شتانە زەق نەکرێتەوەو بەڵکو وەکو شتێکی بێ بایەخ و ئیهمالکراو حیسابی لۆ بکرێت؛ وە هەرکەس و لایەن و ڕاگەیاندن و بێژەرو پێشکەشکارێکیش زووڕنای گەورەکردنی فیتنە بژەنی حیسابی توورێکی قوڕاوی بۆ نەکرێت و؛ برایەتی و پێکەوەژیان و یەک ڕیزی پتەوترو ئەبدێت بکرێتەوە لە کوردستانی ئازیزو نمونەی پێکەوەژیان؛ بەخۆشی دڵی دۆستان و، وە بە کوێرایی چاوی دووژمنان و ناحەزانیش؛  إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

پەروەردەو هونەری قسەکردن لە تێڕوانینی ئیسلامدا