قەسیدەی محەمەدییە

 

ئەم هۆنراوەیە یەکێکە لە بەناوبانگترین هۆنراوەکان کەتێیدا پێناسەو وەسفی پێغەمبەری خودا، محمد (صلى الله عليه وسلم) دەکات، بە قەسیدەی محەمەدییە، ناسراوە.

ئەم قصیدەیە لە بنچینەدا بە زمانی عەرەبی نوسراوە بەندەش هەڵساوە کردوویەتی بەزمانی شرینی کوردی،

بەهیوای سود بەخش بێت.

—————قصيدة محمديّة ————-

١- مُحَمَّدٌ أَشْرَفُ الأعْرَابِ والعَجَمِ ،

مُحَمَّدٌ خَيْرٌ مَنْ يَمْشِي عَلَى قَدَمِ.

——————————————————-

محەمەد (صلى الله عليه وسلم ) بەڕێزترین و شەریف ترینی مرۆڤی عەرەب و عەجەمە، محەمەد باشترین کەسێکە کە لەسەر زەویدا رۆیشتبێت.

٢- مُحَمَّدٌ باسِطُ المَعْرُوفِ جَامِعَةً ،

مُحَمَّدٌ صاحِبُ الإِحْسانِ والكَرَمِ.

————————————————

محەمەد،صلى الله عليه وسلم، بڵاوکەرەوەی هەموو جۆرە چاکەیەکە بۆ هەمووان ، محەمەد،صلى الله عليه وسلم، خاوەنی گشت چاکەخوازی و بەخشندەییە.

٣- مُحَمَّدٌ تاجُ رُسْلٍ اللهِ قاطِبَةً ،

مُحَمَّدٌ صادِقُ الأٌقْوَالِ والكَلِمِ.

———————————————

محەمەد،صلى الله عليه وسلم، تاجی سەری هەموو پێغەمبەران و نێردراوانی خوایە، محەمەد ،صلى الله عليه وسلم،راستگۆیە لە تەوای وتەکان و کردارەکانی.

٤- مُحَمَّدٌ ثابِتُ المِيثاقِ حافِظُهُ،

مُحَمَّدٌ طيِّبُ الأخْلاقِ والشِّيَمِ.

————————————————

محەمەد ،صلى الله عليه وسلم، تەواوی پەیمانەکانی خۆی دەپارێزێت و سەرپێچی ناکات، محەمەد،صلى الله عليه وسلم، خاوەن خووڕەوشتێکی زۆر پاک و جوان و بێگەردە .

٥- مُحَمَّدٌ خُبِيَتْ بالنُّورِ طِينَتُهُ،

مُحَمَّدٌ لَمْ يَزَلْ نُورًا مِنَ القِدَمِ.

———————————————-

محەمەد،صلى الله عليه وسلم، هەوێن و ڕەگەزی دروستبوونی بە نوور شێلراوە، محەمەد، صلى الله عليه وسلم، هەر لە کۆنەوە ،پێش دروستبوونی جەستەیی) هەر نوور بووە، ئەمەش ئاما ژەیە بۆ ئایەتی: لقد جاءکم من اللە نور وکتاب مبین،

٦- مُحَمَّدٌ حاكِمٌ بالعَدْلِ ذُو شَرَفٍ ،

مُحَمَّدٌ مَعْدِنُ الإنْعامِ وَالحِكَمِ.

———————————————-

محەمەد ،صلى الله عليه وسلم، دادوەرێکی دادپەروەر و خاوەن شەڕەفە وناودارە ، محەمە،صلى الله عليه وسلم،کانیی بەخشین و حیکمەتەکانە.

٧- مُحَمَّدٌ خَيْرُ خَلْقِ اللهِ مِنْ مُضَرٍ ،

مُحَمَّدٌ خَيْرُ رُسْلِ اللهِ كُلِّهِمِ.

———————————————

محەمەد ،صلى الله عليه وسلم، باشترینی دروستکراوەکانی خوایە لە هۆزی (مُضَر)، محەمەد، صلى الله عليه وسلم، باشترینی هەموو پێغەمبەرانی خوایە.

تێبینی:

لەرووی زمانەوانیدا، (مصدر) بەمەعنای،(اسمالتفضیل) هاتووە،لێرەدا، وەک، وشەی(خَیْر، بەمەعنای،(أخْيََرَ)، بۆیە من معنای باشترین ،وەرگرتووە، هەروەک لە قورئانیشدا هاتووە، ورحمة ربك خير مما يجمعون، الزخرف،32 ،

٨- مُحَمَّدٌ دِينُهُ حَقَّ النَّدِنُ بِهِ ،

مُحَمَّدٌ مُجْمَلٌ حَقًَا عَلَى عَلَمِ.

————————————————-

محەمەد،صلى الله عليه وسلم، ئایینەکەی ڕاست و ڕەواو حەقە،باوەڕمان پێیە، ئێمە دینداری دەکەین لەسەر ئەو ئایینەی کە محمد، صلى الله عليه وسلم، لەسەری بووە،نەک لەسەر ئاینێکی تر و بیروباوەرێکی تر.

محەمەد، صلى الله عليه وسلم، بەڕاستی چاکە و ڕەوشتی تێدا کۆکراوەتەوە وێنەی وەک ئاڵایەکی بڵند وایە بۆ ناسینەوەی ڕاستییەکان.

٩- مُحَمَّدٌ ذِكْرُهُ رُوحٌ لأَنْفُسِنَا ،

مُحَمَّدٌ شُكْرُهُ فَرْضٌ عَلَى الأُمَمِ.

——————————————————

محەمەد،صلى الله عليه وسلم، ناوھێنان و یادی ئەو ڕۆح و ژیانە بۆ دەروونمان، محەمەد، صلى الله عليه وسلم، سوپاس کردنی فەرزە لەسەر هەموو گەلان.

١٠- مُحَمَّدٌ زِينَةُ الدُّنْيَا وبَهْجَتُها ،

مُحَمَّدٌ كاشِفُ الغُمَّاتِ وَالظُّلَمِ.

——————————————————-

محەمەد،صلى الله عليه وسلم، جوانی دونیا و تەواوی خۆشیەکانیەتی، محەمەد،صلى الله عليه وسلم، لادەری تەواوی خەمەکان و تاریکییەکانە.

١١- مُحَمَّدٌ سَيِّدٌ طابَتْ مناقِبُهُ ،

مُحَمَّدٌ صاغَهُ الرَّحْمنُ بِالنِّعَمِ.

———————————————————-

محەمەد ،صلى الله عليه وسلم، گەورەی تەواوی مرۆڤایەتییە و خاوەنی جوان ترین و پاک ترین رەوشتی جوان و پاکە، محەمەد، صلى الله عليه وسلم، خوای گەورە تەواوی نیعمەتەکانی خۆی تێدا رواندووە.

تێبینی:

ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئایەتی: لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ.

١٢- مُحَمَّدٌ صَفْوَةُ البارِي وخِيرَتُهُ ،

مُحَمَّدٌ طاهِرٌ من ساتِرُ التُّهَمِ.

——————————————————-

محەمەد ،صلى الله عليه وسلم، هەڵبژێردراو و باشترین هەلبژێردراوی خودایە، محەمەد ، صلى الله عليه وسلم، پاکە و لە تەواوی ئەو درۆ گومانانەی کە دوژمنانی ئیسلام بۆ خودی خۆی و ئایینەکەی هەڵیان بەستووە.

١٣- مُحَمَّدٌ ضاحِكٌ لِلضَّيْفِ مَكْرُمَةً ،

مُحَمَّدٌ جارُهُ واللهِ لَمْ يُضَمِ.

————————————————————

محەمەد،صلى الله عليه وسلم، بە ڕووخۆ شییەوە پێشوازی لە میوانی دەکات و ڕێزلێنان لێدەگرێت، محەمەد ،صلى الله عليه وسلم، سوێند بە خوا هەرکەس ببێتە دراوسێی هەرگیز ستەمی  لێ ناکرێت.

١٤- مُحَمَّدٌ طابَتِ الدُّنيا ببِعْثَتِهِ ،

مُحَمَّدٌ جاءَ بالآياتِ والْحِكَمِ.

————————————————————

محەمەد ،صلى الله عليه وسلم، بە هاتنی ئەو دونیا خۆش و ئاوەدان بوویەوە، محەمەد، صلى الله عليه وسلم، بە بەڵگە و حیکمەتە کانەوە هاتووە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی .

١٥- مُحَمَّدٌ يَوْمَ بَعْثِ النَّاسِ شَافِعُنَا ،

مُحَمَّدٌ نُورُهُ الهادِي مِنَ الظُّلَمِ.

————————————————————

محەمەد ،صلى الله عليه وسلم، لە ڕۆژی قیامەتدا تکاکاری ئێمەیە، محەمەد، صلى الله عليه وسلم، نوورەکەی کە قورئانی پیرۆزە هیدایەتی اللە یە، ڕێپیشاندەری ئێمەیە لە تاریکییەکان.

١٦- مُحَمَّدٌ قائمٌ للهِ ذو هِمَمٍ ،

مُحَمَّدٌ خَاتِمَ لِلرُّسْلِ كُلِّهِمِ.

————————————————————

محەمەد،صلى الله عليه وسلم، هەمیشە بۆ خوا بەندایەتی دەکات و خاوەن ورەو هیمەتێکی بەرزە، محەمەد،صلى الله عليه وسلم، مۆر و کۆتاییهێنەری هەموو پێغەمبەرانی خوای گەورەیە، وەک خۆی فەرموویەتی، وەخاتم النبیین،

————————

زانیاری گرنگ دەربارەی ئەم هۆنراوەکە:

ئەم هۆنراوەیە هی شاعیر و زانای ناودار ئیمام بوسەیری (الإمام البوصيري)یە ناوی تەواو،شەڕەفەدین محەمەد بن سەعید بن حەماد بوسەیری،لە سەدەی حەوتەمی کۆچی (سەدەی ١٣ی زایینی) ژیاوە، مێژووی وردی نووسینی ئەم قەسیدەیە دیار نییە، بەڵام بوسەیری لە نێوان ساڵانی (١٢١١ بۆ ١٢٩٤ زایینی) ژیاوە، و ئەم قەسیدەیە یەکێکە لە بەرهەمە هەرە ناسراوەکانی دوای قەسیدەی ،بوردە .

—————-

هۆکاری دانانی ئەم قەسیدەیە بۆچی یە؟:

١- دەربڕینی خۆشەویستی و ئەمەگداری بۆ خودی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم .

٢- هەمووی وەسف و ستایشی خودی پێغەمبەرە ،صلى الله عليه وسلم،

سیفاتە بەرزەکانی، ڕەوشتە جوانەکان و گەورەیی خودي پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) وەک نموونەی باڵای مرۆڤایەتی.

٣- ئیمام بوسەیری ،یەکێک بووە لە پێشەنگەکانی شیعری ئایینی زۆر بەهێزو کاریگەر،ئەم قەسیدەیەی وەک جۆرێک لە عیبادەت و نزیکبوونەوە لە خودا لە ڕێگەی مەدحی پێغەمبەرەکەیەوە (صلى الله عليه وسلم )، نووسیوە.

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

چۆن سیرەی پێغەمبەر ﷺ بکەینە پردێک بۆ یەکخستنی صۆفی...